تورکیا گوندێکی سنووری قەزای شێخانی بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ یەکەمجار گوندی مرێبای لە سنووری قەزای شێخان بۆردومان کرد. 

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی تەموزی ٢٠٢٤ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندی مرێبای سەر بە ناحیەی قەسرۆک لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد. 

بەھۆی بۆردومانەکەی تورکیاوە زیانێکی زۆر بە ژینگەی سنوورەکە گەیشتووە.

تورکیا یەکەمجارە گوندی مرێبا بۆردومان دەکات، لە دوای ئۆپراسیۆنەکانییەوە بۆسەر خاکی ھەرێم کە لە ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە.

گوندی مرێبا زیاتر لە ١٥ ماڵی تێدا نیشتەجێن و ٥٢ کم لە پارێزگای دھوکەوە دوورە.



AM:09:54:26/07/2024