وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئهو كهسانهی دهستیان لهكاركێشاوهتهوه یان له كارهكانیان دابڕاون مافی خانهنشینیان دهبێت".
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی كردووە، دەڵێت" مافی خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە کار دابڕاون و بە مستقیل هەژمارکراون یاخود داواکاری دەست لە کارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە و پەسەند کراوە مافی خانەنشینیان دەبێت بە مەرجێک ڕاژەیان ١٥ ساڵ کەمتر نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو فەرمانبەرانە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت تاوەکو تەمەنیان دەبێتە ٤٥ ساڵ.
ئەوەشی خستەڕوو، تەنها ئەو حاڵەتانەی داواکاری دەست لە کارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەشكردووە و لە لایەن فەرمانگەکەیانەوە قبوڵ ناکرێت، مافی خانەنشینیان نیە.