دیار ئامێدی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ناوچەی بادینان شەوی ڕابردوو لە قەزای شنگال بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
شەوی ڕابردوو داود سلێمان ئەحمەد ناسراو بە (دیار ئامێدی) ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ناوچەی بادینان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە قەزای شنگال کۆچی دوایی کرد.
داود سلێمان ئەحمەد ناسراو بە (دیار ئامێدی) لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە، لە ساڵی (١٩٩٠)وە وەک چالاکوان کاری کردووە، هەروەها دواتر وەک ڕۆژنامەنووس لە باشووری کوردستان کاری کردووە.