کامران شێخەی تەمەن ٣٩ ساڵ پاش ١٥ ساڵ لە بەندکردنی، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه" سزای له سێدارەدانی کامران شێخەی تەمەن ٣٩ ساڵ بەندکراوی کورد و خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێکرا کە دوێنێ دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام دابوو و بۆ ژووری تاکە کەسی ئەو بەندیخانەیە گواسترابوەوە".
ڕێکخراوی هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" کامران شێخە حەوتەمین و دوایین تۆمەتباری دۆسیەیەکی هاوبەش بوو کە لە دۆسیەیەکی ناڕون، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای له سێدارەدانیان بەسەردا سهپێندرا و لە ماوەی ههشت مانگی ڕابردوودا هەر حهوت کەسەکەیان پاش ١٥ ساڵ بەندکردن لە سێدارە دراون".
کامران شێخە پێشتر بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لەناکاو لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەجەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد گواسترایەوە و لە ماوەی ڕابردودا گواسترابوەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.