نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردنی له‌ ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەرەو فەڕەنسا بەڕێ دەكەوێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆكی فەڕەنسا بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ دەكەوێت.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ماوە بۆدرێژکراوەی هەرێم ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ،‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌ ئه‌لیزێی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ڕه‌نسا، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیكدا ده‌كات.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەسەر بانگھێشتی فەرمی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، دەگاتە پاریس.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئاهەنگی دەستپێکی ٣٣مین یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بەڕێوەدەچێت. بەگوێرەی رێکخەرانی ئەو رێوڕەسمەش، چاوەڕێ دەکرێت، لانیکەم ١٢٠ شا، سەرۆک وڵات و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان ئامادەی ئاهەنگەکە بن.

یەکەم جارە لە مێژووی ئەو پاڵەوانێتییەدا ئاهەنگی دەستپێک و کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد، لە دەرەوەی یاریگاکان بکرێت، کە بڕیارە لە کەنار ڕووباری سین بەڕێوەبچێت، کە بە نێوەڕاستی پاریسدا تێدەپەڕێت.



PM:01:58:26/07/2024