تا ئێستا تەرمی ئەو دایک‌و کۆرپەیەی لە نهۆمێکی بەرزەوە لە هەولێر کەوتنە خوارەوە لە پزیشکی دادن


لەدوای چوار رۆژ لە کەوتنەخوارەوەیان لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون، تەرمی دایک و کچێک هێشتا لە پزیشکی دادی هەولێر ماوەتەوە، پەیوەندیدار بە روداوەکەش لە بەغدا پۆلیس هاوسەری ژنەکەی دەستگیرکردوە. 

ماڵپەڕی ( نەوژین ) بڵاویکردەوە "، تەرمی دایکەکە و کچەکەش هێشتا لە پزیشکی دادی هەولێر ماوەتەوە و هیچ کەسێک بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان سەردانی پزیشکی دادی نەکردوە، هەروەک پۆلیس پەیوەندیدار بە روداوەکە لە بەغدا هاوسەری ژنەکەی دەستگیرکردوە".

دایکەکە بەناوی (زینە کازم)، تەمەنی ٢٧ ساڵ بو، کچەکەیشی تەمەنی نزیکەی ٢ ساڵ، هەروەک بە رەگەز عەرەب بون و ماوەیەکی کەم بو نیشتەجێی ئەو پڕۆژە نیشتەجێبونە بوبون.

شەوی ٢٢ـی ئەم مانگە، تەرمی دایکێک و کچەکەی لە بەردەم پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون بەناوی ‘ئەتڵانتیک ستی‌ لە ناحیەی کەسنەزان لە هەولێر دۆزرانەوە، کە وترا لە نهۆمی ٨ـی پڕۆژە نیشتەجێبونەکە کەوتونەتەخوارەوە، هەروەک نازانرێت روداوەکە خۆکوژی بوە یان نا.




PM:08:28:27/07/2024