لە سلێمانی لە شەڕێکدا کارمەندێکی هیزە ئەمنییەکان کەسێک دەکوژێت
ئەمشەو ٢٧ ی تەموز لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی شەڕ لە نێوان چەکدارێکی هێزە ئەمنییەکان و کەسێکی کاسبدا روویداو لە ئەنجامدا کاسبکارەکە چایچییە کوژراو بریندارێکیش هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " شەڕەکە لە بازاری خواردنە دەستگیڕەکان بووە لە گەڕەکی راپەڕین.
کارمەندی هێزە ئەمنییەکە بە دەمانچە کاسبکارەکەی کووشتووە.
PM:10:14:27/07/2024