ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی موچەخۆرانی هەرێمی تەواوکردوە و لەم هەفتەیەدا عێراق موچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەباح شێخ حەبیب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە سایتی فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە" وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی موچەخۆرانی هەرێمی تەواو کردووە و چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا، پارەی موچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران بخاتە سەر هەژماری دارایی هەرێم".
دەشڵێت " دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت لە عێراق بەردەوامی هەیە و هەتا ئێستا کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی عیراق نەهاتووە، لەکاتێکدا زیاتر لە هەفتەیەکە دابەشکردنی موچە دەستیپێکردووە".
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕۆژی ٢١ مانگ لیستی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێمی ڕەوانەی بەغدا کرد.