ئاسایشی سلێمانی لەسەر کوژرانی کاسبکارەکەی راپەڕین روونکردنەوە دەدات


لە بارەی کوژرانی کاسبکارەکەی بازاڕی راپەڕینەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، ئاماژە بەوە کراوە "پاش ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر 9:30 لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "راستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیردەکەن".

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە "لەپێناو سەروەربوونی یاسا کارمەندێکی (هێزەکانی کۆماندۆ) بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە، لەلایەن کۆماندۆی کوردستان رادەستی هێزەکانی ئاسایش کرا".

جەختیشکراوەتەوە، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".





AM:12:12:28/07/2024