دەیان دۆنم و نزیکەی ٢٥٠ دار لە سنووری قەزای دووکان سووتان

لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کە هۆکارەکەی نەزانراوە دەیان دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی ٢٥٠ داری سنەوبەر و کالیپ تۆز لە سنووری قەزای دوکان سووتان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند" لە گەڕەکی بانوانی قەزای دوکان ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە".

ڕوونیشیکردەوە کە دوای ڕووداوەکە مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی و بەهاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەو ئاسایشی دوکان و هاووڵاتیان توانرا ئاگرەکە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

پۆلیسی دارستان ڕاشیگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە کە سووتانی نزیکەی ٣٠ دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی ٢٥٠  داری سنەوبەر و کالیب تۆزی لێکەوتەوە.




AM:09:14:28/07/2024