کرێی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاریکرا

نرخی کرێی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاریکرا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەباش دەڵێت، هەر سیتییەک بەو نرخەوە پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تەمووز (٧) دیاریکرد.

ڕوونیشێکردەوە کەبەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەرێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە ٢٥٨ دینار.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە مانگی حوزەیران نرخەکەی ٢٥٤ دینار بوو.

کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.



AM:11:25:28/07/2024