دەزگای ئاسایشی هەرێم، وێنەی بکوژی گەنجە کاسبکارەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ شەو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی كاسبكاریك.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکەن و هاوەڵەکەی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی كوردستانەوه به تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە ڕادەستی ده زگای ئاسایش کرا،
ئاسایش ڕاشیگەیاند، ئێستا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.
شەوی رابردوو ٢٧ ی تەموز لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی شەڕ لە نێوان چەکدارێکی هێزە ئەمنییەکان و کەسێکی کاسبدا روویداو لە ئەنجامدا کاسبکارەکە چایچییە کوژراو بریندارێکیش هەیە.