حکومەتی هەرێم: ساختەکارێک بەناوی حکومەتەوە داوای کارتی مۆبایلی لە خەڵک کردووە

حکومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لە ساختەکارێک ئاگادار دەکاتەوە کە بەناوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داوای کارتی مۆبایلی کردووە و دەشلێت، بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ماوەیەکە کەسێك بە هەر دوو ناوی ساختەی (تارا کەریم ئاغا – Tara Kareem Agha و سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی- Sozan Shex Kamal Barznje) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی مەسنجەری فەیسبووک، بە شێوەیەکی ساختەکارانە، بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکات".

ڕاشیگەیاند" بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، ئەم کەسە ساختەکارە، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەكی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نییە و لایەنە دادوەری و ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەم کەسە بگرنە بەر و بە دڵنیاییشەوە ئەم ساختەکارە".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشخی خستەڕوو کە" دواجار باجی کارە نایاسایی و ساختەکارییەکانی دەدات و بە سزای یاساییی خۆی دەگات".



PM:12:36:28/07/2024