ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٤ ڕاگیراوێکی ژن لەناو زیندانی چاکسازی ژنان و منداڵان لە پارێزگای سلێمانی ڕایکرد.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگیراوێکی ژن کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی راگیرابوو ڕایکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە و گەڕان بە دوایدا بۆ ئەوەی دووبارە دەستگیری بکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی لە ناو چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵاتوە كچێکی راگیراو بووە بە ناوی (ع، ح، ب) تەمەنی ١٥ ساڵە و خەڵكی زڕگوێزە.