وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دابەشکردنی زەوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەش دەگرێتەوە کە ھەڵگری کارتی زانیاری ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ و دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمن".
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگه‌یاند" فەرمان دەرکراوە و ڕاسپێردراوین تا كاری پێویست ئه‌نجامبدرێت به پێدانی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشیانی حكومه‌تی هه‌رێم كه هه‌ڵگری كارتی زانیاری ناوچه‌كانی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستور و ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن".
ساسان عه‌ونی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ڕاشیگەیاند" نوسراومان ئاڕاسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه و داموده‌زگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه تا كاری پێویست ئه‌نجامبده‌ن به پێدانی فۆڕمی زه‌وی به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی حكومه‌تی هه‌رێم كه هه‌ڵگری كارتی زانیاری ناوچه‌كانی مادده‌ی (١٤٠)ی ده‌ستور و ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن و له‌گه‌ڵ لیستی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه و داموده‌زگانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت به‌رزبكرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، دواتر وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار شوێنی وه‌رگرتنی زه‌وییان بۆ له نزیكترین شوێنی نیشته‌جێبون یان بوونی زه‌وی به‌رده‌ست ده‌ستنیشان ده‌كات.