سزای ٣ ساڵ زیندانیکردن بەسەر رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد سەپێندرا.
ئەمڕۆ دووشە ممە ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٤ داگای دهۆک سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد رۆژنامەنووسی (رۆژ) نیوز سەپاند.
بە گوێرەی زانیارییەکان دادگای دهۆک ڕێگەی نەداوە نوێنەری یۆنامی بەشداری دانیشتنەکە بکەن.
هاوکات، بڕیارە کەمێکی دیکە لەبەردەم دادگای دهۆک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەلایەن کەس و کار و پارێزەران و نوێنەری یۆنامی ئەنجام بدرێت.
سلێمان ئەحمەد ٢٩ مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ لە دهۆک دەستگیر کرا و لەمبارەیەوە بۆتان گەرمیانی سەرنوسەری ماڵپەڕی رۆژنیوز لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) راگەیاند" سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسەکەمان لەلایەن پەدەکەوە لە دەروازەی فیشخابوور بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیرکراوە و ماوەی چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە".