ئەو کچەی لە چاکسازی هەڵهات دەستگیر کرایەوە

کەمێک لەمەوبەر ئەو کچەی لە چاکسازی ژنان و منداڵان هەڵات، ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەواری شار دەستگیرکرا

کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە میدیای گۆرانی راگەیاندوە، ئەو کچەی دوێنێ لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵات، تەمەنی ١٦ ساڵە و بە ماددەی حەوت-ی خێزانی لەسەر داوای دایکی راگیرابو.

وتیشی، بڕیاربو دوێنی ئەو کچە بە کەفالەت ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی، بەڵام ئامادە نەبوە بگەڕێتەوە بۆلای دایکی بۆیە هەڵاتوە.



PM:04:03:29/07/2024