دوای ئەوەی ئاگرێكی فراوان لە چیای گۆیژە كەوتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی كەوتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٤ ئاگرێکی فراوان لە بناری چیای ئەزمەڕ كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە ئێستادا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن.
تائێستا زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكە نەزاندراوە و بڕیارە دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بناری چیای گۆیژە کەوتەوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵکرا.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگهی سلێمانی بڵاویکردەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیكهی ٢٠٠ دۆنم زهوی و پوش و ژمارهیهك دار سنهوبهر سوتاون.