کۆمسیۆنی عێراق نمونەى کارتى دەنگدانى پەسەندکرد

دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە نمونەی سەرەتایی کارتی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجومەنی کۆمسیاران چوار نمونەی سەرەتایی کارتی بۆ دەنگدانی گشتی لە بازنەکانی هەڵبژاردنی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) و نمونەیەک بۆ دەنگدانی تایبەت پەسەندکردووە. 

بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ٢ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ١٦٢ هاوڵاتی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە کە سەرجەمیان بەسەر ١ هەزار و ٤٢٧ بنکەی دەنگداندا دابەشکراون. 



PM:10:01:29/07/2024