بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٤ لە بناری چیای زۆزک ئاگر کەوتەوە و تا ئێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ بناری چیای زۆزک ئاگری گرتووە و ئێستا چوار تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری بهرگری شارستانی سۆران، سەرقاڵى کۆنترۆڵکردنی ئاگرهكهن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرهكه بووهته هۆی سووتانی پوش و پاوانی ناوچهكه و هێشتا هۆكاری كهوتنهوهی ئاگرهكه نهزاندراوه.
بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی خستەڕوو، پاش کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و دەستنیشانکردنی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.