هێزێکی ئەمنی رێگری لە تیمێکی نەوەی نوێ دەکەن یاریگای پیرەمەگرون نۆژەن بکەنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٤ لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕێگری لە تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ کرا کە یاریگای پیرەمەگرون نۆژەن بکەنەوە.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە" لەسەر راسپاردەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، تیمی ئەندازیارانی نەوەی نوێ بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی یاریگایەک چوونە پیرەمەگرون".  

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن هێزێکی ئەمنی یەکێتییەوە رێگری لە تیمەکەی نەوەی نوێ کرا یاریگاکە نۆژەن بکەنەوە.



PM:01:29:30/07/2024