" سپی " زانیاری ورد لەسەر دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیان بلآودەکاتەوە

شەوی دوو شەممە بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیان لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ سلێمانی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە ئەو هێزەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیان ( ه . ئ ) ی دەستگیرکردووە، هێزێکی ئاسایش بووەو بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.

لەبارەی هۆکاری گرتنەکەیەوە " سپی " زانیوویەتی کە ماوەیەک لە مەوپێش ئەفسەرێکی بنکەی پۆلیسی بازیان دەستگیرکراوە، دەستگیرکردنی بەڕێوەبەرەکەش پەیوەندی بە دەستگیرکردنی ئەم ئەفسەرەوە هەیە.

ئەو هۆکارەی هەردووکیانی پێ دەستگیرکراوە، بەپێی زانیارییەکان هۆکاری سیاسی نییەو زیاتر پەیوەندی بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەوە هەیە کە ئەم دوو ئەفسەرەی لەسەر گیراوەو ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان. 




PM:04:46:30/07/2024