سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە تاران ئامادەبوو، و لە پەراوێزی ئەو دیدارەش لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٤ له پهراوێزی بهشدارییاندا له رێوڕهسمی سوێندخواردنی سهرۆك كۆماری ئێراندا، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و هاكان فیدان، وهزیری دهرهوهی توركیا كۆبوونهوه.
له راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا جهختیان له خواستی دوولایهنه بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبهش و برهودان به پهیوهندییهكانی توركیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی كوردستان له ههموو بوارهکاندا كردهوه.
ههروهها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشكیان خستووەتە سەر دوایین پێشهاتهكانی ناوچهکه و چهند پرسێكی جێی بایهخی هاوبهش.
لای خۆشیەوە دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە".
ئەمڕۆ لە تاران، بە بەشداری سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی زیاتر لە ١٠ وڵات، مەڕاسیمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی مەسعود پزیشكیان وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێرلن ئەنجام درا.
لە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە شاندی فەرمی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم بەشداری ئەو مەڕاسیمەیان كرد.
ئەم دیدارەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان لەکاتێکدایە رۆژبەرۆژ هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و نزیکەی ٣ مانگە تورکیا دەستی بە لەشکەرکێشێکی تازە کردووە و خەریکە بە تەواوەتی چیای مەتین کۆنتڕۆڵ دەکات و بەرەو چیای گارە دێت و بەمەش ٪٧٥ی خاکی دهۆک دەکەوێتە ژێردەستی تورکیا، هەروەها تورکیا ٥ بارگەی نوێی لەسەر چیای مەتین داناوە و هێزێکی زۆر و چەکی قورسی لەم ناوچەیە جێگیر کردووە و شەو و رۆژ شەڕ و پێکدادانە و بە دەیان گوند و شوێنی گەشتیاری بەهۆکاری ئەم هێرشانە چۆڵکراون، و لەناو خەڵکدا ناڕەزایەتییەکی زۆر بەرامبەر بە لەشکەرکێشیانەی تورکیا هەیە، بەڵام حزبەکانی دەسەڵات بەتایبەتی یەکێتی و پارتی بێدەنگیان هەڵبژاردووە.