جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" گفتوگۆ و هەوڵی جدی هەیە بە ئاراستەی رێکخستنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ماوە بۆ درێژکراوەی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ سێ شهممه بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە ئەندەرز ویبێرگ، بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و مارتن وار، کونسوڵی گشتیی پێشووتری بەریتانیا و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، دواپێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ کران و باس لە گرنگی هەماهەنگی کردنی زیاتر کرا لەپرسی پەرەپێدانی سێکتەرە جیاجیاکان و ئەندەرز ویبێرگ، ئامادەیی یەکێتی ئەوروپای دەربڕی لەڕووی تەکنیکییەوە هاوکاری هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بکات.
هاوكات، قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی پێشووتر و کونسوڵی گشتیی ئیستای بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و وتی" گفتوگۆ و هەوڵی جدی هەیە بە ئاڕاستەی ڕێکخستنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەردوولا گەشبینین، کە بە تایبەتی کێشەی بودجە و مووچە بە شێوەیەکی یەکجاری و ڕیشەیی چارەسەر بکەین".