پلەی گەرما دادەبەزێت


بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دوو پلە دابەزێت، هاوکات ئەو رەشەبا بە‌هێزەی دوو رۆژە بەردەوامە کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بەمشێوەیە راگەیاند،

ئەمڕۆ چوار شەممە:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (١-٢ ) پلەی سیلیزی .
خێرای با، لەسەرخۆ- مامناوەند ١٠-٢٥ )کم/ک.

سبەی پێنج شەممە:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێرای با، لەسەرخۆ – مام ناوەند ١٠-٢٠کم/ک. 
ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤١ 
سلێمانی : ٣٩ 
دهۆک : ٣٩ 
کەرکوک : ٤٣
هەڵەبجە : ٤١ 
زاخۆ :٤١ 
سۆران : ٣٩
حاجی ئۆمەران : ٢٦
گەرمیان : ٤٤




AM:11:54:31/07/2024