ئەمڕۆ چوارشەممە بە بۆنەی (٤١)مین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکان لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا سەرۆکی پارتی ڕایدەگەیەنێت" عەقڵییەتی شۆڤێنی رژێمی پێشووی عێراق هۆكاری كارەسات بووە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاندووە" ئەو تاوانانەی لە دژی خەڵكی كوردستان ئەنجام دراون، هەر هەمووی دەرئەنجامی عەقڵیەتی شۆڤێنی و خۆسەپێن و نامرۆڤانەی دەستەڵاتدارانی سەردەمی پێشووی عێراق بووە،
ئەو عەقلیەتە هۆكاری سەرەكی دواكەوتووی و نەهامەتی و كارەسات بووە، بۆ هەموو گەلانی عێراق و ناوچەكە".
لەلایەکی دیکەشەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، هەر بەم بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌نفالى بارزانييان وه‌ك هه‌موو تاوانكارييه‌كانى ديكه‌ى مێژوو، بۆ شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى ئازاديخوازى كوردستان بوو، به‌ڵام بووه په‌ڵه‌يه‌كى ڕه‌ش به نه‌وچه‌وانى ئه‌نجامده‌رانييه‌وه".
دەشڵێت" كار و هه‌وڵمان بۆ ناساندنى ئه‌نفالى بارزانييان و كاره‌ساته‌كانى ديكه‌ى گه‌لى كوردستان وه‌ك جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت، جه‌خت له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و قه‌ربووكردنه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ينه‌وه".
لای خۆشییەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، وتی" دەڤەری بارزان هەمیشە مەڵبەندی شۆڕش و ڕاپەڕین و تێکۆشان بووە، لە پێناو بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان، بۆیە دووچاری چەندین شاڵاوی وێرانکردن و سوتاندن و کۆمەڵکوژی بوەتەوە".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومه‌ته‌كه‌ی لە گفتوگۆ و دانوستانەکانیدا لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، هەمیشە پێداگرە لەسەر ئەوەی دەبێت بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق، بەشێوەیەکی شایستە، قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بکرێنەوە.
هەر له‌ویاده‌دا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، له تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی" وەک هەر گەلێکی زیندوو و خاوەن قوربانی، دەبێت ئازار و برینەکان هەوێن و ئیلهام بەخشی هەمیشەیی پێکەوە کارکردنمان بێت، نەک بەرژەوەندی تەسک و کورتخایەن بەرچاومان لێڵ بکات و بەلاڕێماندا ببات".
دەشڵێت" یادەکانی ئەنفال و کیمیاباران و هەموو ئازارەکانیتر تەنها یادکردنەوەیەکی سادە و ساکار نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ تێگەیشتن و بیرکردنەوە لە هۆکاری نەهامەتییەکانی گەلەکەمان و هەنگاونانی کردەیی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان، ئەمە تەنها رێگەیە بۆ رێزگرتن لە خوێن و گیانی پاکی شەهیدان و قوربانییەکانمان".