دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی تەموزی ٢٠٢٤ ئاگر لە چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی كەوتەوە.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاخی ئەزمەڕ ئاگر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە ئێستادا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئاگرەکە سەرەتا لە دۆڵەمیرانەوە کەوتووەتەوە و دواترتەشەنەی سەندووە بەرەو شاخی ئەزمەڕ.
تائێستا زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكە نەزاندراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگەش ئاگرێکی گەورە لە بناری چیای گۆیژە و ئەزمەڕ کەوتەوە و بەپێی وتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگهی سلێمانی، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیكهی ٤٠٠ دۆنم زهوی و پوش و ژمارهیهك دار سنهوبهر سوتان، هەروەها دوێنێ سێشەممەش لە سیتەکی سنوری شارباژێڕ ئاگر کەوتەوە و دواتر کۆنترۆڵکرا.