ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی تەموزی ٢٠٢٤ لە گوندێکی سنوری قەزای دەربەندیخان ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و تائێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت
سلێمان محەمەد قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ لە سنوری گوندی چنارە لە نزیک دەربەندیخان ئاگرێکی فراوان کەوتوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست و زۆری ئاگرەکە و سەختی ناوچەکە تائێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ١٠٠ دۆنم زەوی و داری سروشتی گەورەش سوتاون.