سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی بەئامانجگرتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بڵاوکردەوە و دەڵێت" به نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ده‌ڕوانین".
سەرۆکایەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی تەمموز بڵاویکردەوە، به‌ئامانجگرتنی ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه به میوانی له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ده‌ڕوانین.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتی خراپتری به‌دوادا دێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستنینی لەو شوقەیەی لێی دەمایەوە لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئیران کرایە ئامانج و دوای کوژرانیشی کاردانەوەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، هاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لەسەر ئەو ڕووداوە کرد.