شارەوانی سلێمانی دەربارەی دابەشکردنی زەوی ڕوونکردنەوە دەدات

شارەوانی سلێمانی داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە دڵنیانین کە بە سوودمەند هەژماردەکرێن یان نا، سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی بەر لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ڕوونکردنەوەیان پێ بدرێت.

تەلار نەجات، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەویی لە شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند'' بەشێک لەو فەرمانبەرانەی قەرەبووکراونەتەوە یاخود هەر دۆخێکی تایبەتیان هەیە، دەتوانن سەردانی فەرمانگەی هەرەوەزی بکەن و دڵنیابن لەوەی ناویان لەناو سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی هەیە، یاخود دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە''.

وتیشی'' لەکۆتایی فۆڕمەکەدا بەشێک هەیە و فەرمانبەر دەتوانێت هەر دۆخێکی تایبەتی هەبوو ئاماژەی پێبکات و فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، دواتر لیژنەیەک بڕیار لەسەر دۆسیەکەی دەدەن و لەو کاتەدا فەرمانبەرەکە تووشی لێپێچینەوە نابێت''.



AM:10:17:01/08/2024