لە پێنجوێن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایەخوارەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئابی ٢٠٢٤ لە سنووری قەزای پێنجوێن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا خرایەخوارەوە. 

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵپەڕی (ڕۆژنیوز)ی نزیک پەکەکە لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٢:٦) خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادی لە سنووری پێنجوێن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیان پێکا و لە نزیک ناوچەی سیاگوێز کەوتووەتە خوارەوە". 

تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێكی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.



PM:01:39:01/08/2024