لە دهۆک دوو شۆفێر بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئابی ٢٠٢٤  لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو شوفێر بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو بارهەڵگر لەسەر رێگای سەرەکی (بەدریکێ – ئەلقوش) ڕوویداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو شۆفێر کە یەکێکیان خەڵکی باکوری کوردستانە و شوفێرەکەی دیکەش خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها کەسێکی دیکەش بریندارە. 

لە ئێستادا تەرمی هەردوو شۆفێرەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دهۆک کراون، بڕیارە دواتر تەرمەکانیان رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە. 



PM:02:01:01/08/2024