ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئابی ٢٠٢٤ تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ئیتاڵیاوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ پەنابەرێکی کورد بە ناوی (چیا قارەمان فەقێ)، لە وڵاتی ئیتاڵیا لە رووداوێکی نەخوازراودا گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر داوای خێزانەکەی ئەمڕۆ ١ی ئابی ٢٠٢٤ تەرمەکەی گەڕیندرایەوە هەرێمی کوردستان.
دەزگای لوتکە ئەوەشی خستەڕوو، دوای رادەستکردنەوەی تەرمەکەی بە خێزانەکەی لە مەراسیمێکدا لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا.