وەزارەتى دارایى هەرێم ڕایدەگەیەنێت" زیاتر لە ٧٤ ملیار دینارى داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق".
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ بڕی ٧٤ ملیار و ٨٤٤ ملیۆن و ٥٣٢ هەزار دینار، وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
وەزارەتی دارایی هەرێم له ئێستادا چاوهڕوانی گهیشتنی پارهكهی بهغدادە، بۆ ئهوهی دهست به دابهشكردنی مووچهی مانگی (تەموزی) ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بكات.