نرخى مریشکى زیندوو لە بازاڕدا بەشێوەیەکى بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە.
نازم عەبدوڵڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، ئەمڕۆ هەینی ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو لە بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی کە نرخی هەر کیلۆیەک لە نێوان ٢ هەزار و ٤٠٠ بۆ ٢ هەزار و ٦٠٠ دینار دەفرۆشرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، نەخۆشییەك لەناو كێڵگە پەلەوەرییەكان بڵاوبووەتەوە و زۆرێك لە مریشكەكان مرداردەبنەوە، بەڵام ئەو نەخۆشییە ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و هیچ زیانێكی نییە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی یەک کیلۆ مریشك لەسەروو ٣ هەزار بۆ ٣ هەزار و ٣٠٠ دینار لە بازاڕەكانی هەرێم دەفرۆشرا.