له سنووری شاره‌زوور، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر له دوو هه‌زار پووش و پاوان و سێ هه‌زار داری سروشتی سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی ٢ی ئابی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندەکانی (چنارە و میرەدێ) لە شارەزوور کەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیس و دارستانی شارەزوور و بنکەی زەڕایەن گەیشتنە شوێنی ئاگره‌كه و بە هاوکاری هەریەکە لە ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارەزوور و دەربەندیخان، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە دوو هه‌زار دۆنم پووش و پاوان، هەروەها سێ هه‌زار داری سروشتی سووتان.