نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ٧ دیاری کرا

نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی حەوت دیاری کرا کە بەرزترین نرخ لە هەولێر دەگاتە ١٦ هەزار و ٧٥٠ دینار، و لە سلێمانی بەرزترین نرخ ١٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
 
ئەمڕۆ هەینی نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو(٧) دیاری کرا و بەمەش لە مانگی ٧دا لە هەندێک گەڕەک لە هەولێر ٢٦٥ کاتژمێر موەلیدە کاری کردووە و لە هەندێک گەڕەکیش گەیشتووەتە ٤١٣ کاتژمێر، بەگوێرەی ئەوەش، نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەنێوان ١١ هەزار و ٢٥٠ دینار بۆ ١٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
 
لە سلێمانیش کارکردنی موەلیدەکان لە گەڕەک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز بووە و لەنێوان ٣٥٠ کاتژمێر بۆ ٣٧٥ کاتژمێردا بووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێک بەگوێرەی گەڕەکەکان لەنێوان ١٤ بۆ ١٥ هەزار و ٥٠٠ دیناردا دەبێت.
 
لە شارەکانی دهۆک، زاخۆ، ئاکرێ و بەردەڕەش نرخی ئەمپێرێک ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە، و تاوەکو ئەمڕۆ لە سنووری هەڵەبجە نرخی کارەبای موەلیدە دیاری نەکراوە. 
 




PM:09:19:02/08/2024