مەریوان وریا قانع: هەنیە نەک شەهید نییە بەڵکو یەکێکە لە تاوانبارەکانی جەنگ

مەریوان وریا قانع لە وتارێکدا لە ژێر ناونیشانی( ٧ ئۆکتۆبەر: تۆفانی ئەقسا، کوشتنی ھەنیە و شەھادەت)، کە لە بەشی بێڕورای ماڵپەر( سپی) بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت" ئیسماعل ھەنییە نەک شەھید نییە و ڕێی ناکەوێتە ناو ھیچ بەھەشتێکەوە، بەڵکو یەکێکە لە تاوانبارەکانی ئەو جەنگەی دایناگیرساندوە و یەکێکە لەوانەش بەرپرسە بەرامبەر بەو ھەموو ماڵوێرانیی و کوشتن و خوێنڕشتنەی، دروستبووە. ئەو گوتاری شەھادەتەش کە ھێزە ئیسلامییەکان بەخەستی خستویانەتە گەڕ و باس لە چونی کوژراوەکان بۆلای خوا و بۆ بەھەشت دەکات، تەنھا یەک دەرەنجامی ھەیە: بێنرخکردن و گاڵتەکردنێکی کەموێنە بە ژیانی مرۆڤەکان".

لە وتارەکەیدا هەروەها نوسێوێتی" بە ھەموو پێوەرێک پەلامارەکانی(تۆفانی ئەقسا) لە رۆژی ٧ ی ئۆکتۆبەردا ھەڵەبوو، ھەڵەیەکی ستراتیژیی گەورە، ھەڵەیەکی سیاسیی و سەربازیی و ئەخلاقیی".





PM:10:13:02/08/2024