حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی کواڵێتی هەوا لە هەولێر دادەنرێن".
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە " سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی لەسەر دانانی چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كواڵێتی هەوا لە هەولێردا".
دەشڵێت"دانانی ئەم چوار وێستگەیە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێوانەكردنی جۆری پیسكەرەكانی هەوا و ئاستی کاریگەرییان و دۆزینەی هۆکارە سەرەکییەکان و نەخشەدانان بۆ چارەسەرکردنی".
ئێستا تەنیا یەک وێستگە هەیە لە شاری هەولێر، دانانی ئەو چوار وێستگەیە بە هەوڵی فەرمانگەكەی ژینگەی هەولێرە، ههنگاوێكی گرنگه بۆ پێوانهكردنی بڕ و جۆری هۆکارەکانی پیسبوونی ههوا، پڕۆسەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ رێگریکردن لە پیسبوونی هەوا خێراتر دەکات.