ئەندام پەرلەمانێکی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە رۆژی یەکشەممە بەغدا مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکات.
ئەمشەو هەینی سیپان عەزیز ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە میدیای یەکێتی راگەیاند" پێشبینی دەکەین رۆژی یەکشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ عێراق مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت".
ئاشکراشی کرد" لە سێ مانگی داهاتوودا سەرجەم کێشە و گرفتەکان سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکرێت".
لای خۆشیەوە رۆژی چوارشەممەی رابردوو سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند" ئەم مانگە زووتر لیستی مووچە نێردراوە و هیچ کێشەیەکی تیادا نەبووە و لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق لیستەکان وردبینیان بۆ بکراوە و هیچ کێشەیەکیان نەبووە".
وتیشی" هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و پێشمەرگە و خانەنشینان تەمویل دەکرێت و ئەگەری هەیە تەمویل کردنی مووچە بە چەند قۆناغێکی خێرا و یەک لەدوای یەک بێت".