وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی و جینوسایدی شەنگال ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانی خاوەنی ڕێککەوتنی شەنگال ئێستا واژۆیان لەسەر شەرمەزارییەکی نوێ کردووە، ئەویش ئەوەیە کە بە ڕێککەوتنێکی نوێ جارێکی دی کۆمەڵکوژی و ئەنفالێکی دی بەسەر کوردستاندا دەسەپێنن".
زاگرۆس هیوا وتەبێژی کوما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لە نوسینی وتارێکیدا کە لە بیرورای ماڵپەڕی (سپی( بڵاوکراوەتەوە دەڵێت" هەمان هێزەکانی خاوەنیڕێککەوتنی شەنگال ئێستا واژۆیان لەسەر شەرمەزارییەکی نوێ کردووە و ئەویش ئەوەیە کە بە ڕیککەوتنێکی نوێ جارێکی دی کۆمەڵکوژی و ئەنفالێکی دی بەسەر کوردستاندا دەسەپێنن".
دەشڵێت" ئەم ڕیککەوتنەش هەمان ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان پەدەکە و عێراق و دەوڵەتی تورکیایە کە داگیرکردن و ئەنفالی برادۆست و بەرواری باڵای لێکەوتۆتەوە، ئامانجەکەشی پاکتاوکردن و لەناو بردنی ئەو هێزەیە کە بە خۆڕاگری خۆی رووی راستەقینەی داگیرکەران و بەکرێگیراوان و خیانەتکارانی بۆ هەمووان ئاشکرا کردووە، ئەوەی کە ئێستا لە برادۆست و بەرواری باڵا روو دەدات، بەردوامی هەمان جینوساید و ئەنفالە کە ١٠ ساڵ لەمەو پێش لە ئێزیدخان روویدا".
زاگرۆس هیوا ڕاشیگەیاندووە" خاڵێکی دی بۆ لێکۆڵینەوە و تێڕامان جێگە و رۆڵی هەژماری ٣یە لە کۆدی هەواڵگری و ئیستخباراتی پارتی بارزانیدا، بەرواری زۆربەی خیانەتەکانی پەدەکە و مەسعود بارزانی ژمارە ٣یەکی تێدایە، لە ٣١ی ئابدا (١٩٩٦) سەدام حسێن دێنێتە هەولێر، لە ٣ی ئابدا (٢٠١٤)شەنگال دەفرۆشیتە داعش، لە ٣ ئاداردا (٢٠١٧) بە فەرمانی میت هێرش دەکاتە سەر خانەسوور لە شەنگال، لە ٣ تەمووزدا(٢٠٢٤) برادۆست و بەرواری دەفرۆشێتە ئەردۆغان".
لەم لینکەوە دەقی وتارەکە ببینە