بافڵ تاڵەبانی: کار بۆ پاراستی ئێزدییەکان بکرێت

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوور لە درووشم و ململانێ سیاسییەكان كار بۆ پاراستنی مافەكانیان بكرێت". 

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە پەرۆشەوە هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان دەدات". 

هەروەها تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی حزبەکەی دەكاتەوە بۆ گەڕان بە دوای ئەوانەی تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە یەکێتی دوور لە درووشم و تێكەڵكردنی ژیانی ئێزدییان بە ململانێ سیاسییەكان، كار بۆ پاراستنی مافەكانیان بكات و پارێزەری راستەقینەی ئەو پێكهاتە گرنگەی كوردستان بێت كە بەشێكی گرنگی فرەڕەنگی كوردستان پێكدەهێنن و مێژوویەكی درێژیان لە قوڵكردنەوەی پێكەوە ژیان و خەبات لەپێناو خاكی کوردستان تۆماركردووە. 



AM:11:08:03/08/2024