پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ئاگر لە وێستگەى کارەباى قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەن.
رەمەک رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند" لە بەشی چێشتخانەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای چەمچەماڵ ئاگر کەوتووەتەوە کە لە كاتی تێكردنەوەی بوتڵی غازی چێشتخانەكە رووداوەكە دروستبووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیان نەبووە و ئاگرەکەش تائێستا کێشەی بۆ دابەشکردنی کارەبا بەسەر هاوڵاتییاندا دروست نەکردووە.