یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ پەیامێکیان دەربارەی ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بڵاوکردەوە و دەڵێن" پێویستە دادگای عادیلانه و سه‌ربه‌خۆ سازبکرێت بۆ دادگایکردنی بكه‌رانی ئه‌و جینۆسایده و هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه شه‌نگالیان جێهێشت".
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە ١٠ ساڵ پێش ئێستا كۆمه‌ڵێك چه‌كداری داعش په‌لاماری ناوچەکانی شه‌نگال و سنونێ و ده‌ورو به‌ریاندا، ئه‌م په‌لاماره وایكرد هه‌ر زوو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌ركیان پاراستنی شه‌نگالیەکان لە ئەستۆیان بوو، هه‌ڵبێن و خه‌ڵكه سڤیله‌كه بۆ داعش، ئه‌و هێزه تاریكیه‌ی هه‌موو جوانیه‌كی ده‌سڕیه‌وه به جێیهێڵن، ئەمەش وایکرد له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شه‌نگال و چه‌ندین شاره دێ و گوند كه‌وتنه به‌ر چڕنوكی دڕندانه‌ی داعش، ئه‌و كاته كورد و به تایبه‌ت كوردی ئێزدی وه‌ك ته‌نهاترین بونه‌وه‌ری سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌ركه‌وتن، ته‌نها به‌و مانایه‌ی كه‌س نه‌بوو هانای بۆ به‌رن، جگه له چیای شه‌نگال، له چیاش گه‌رماو تینویه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی تر پرزه‌ی لێبڕین، تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕڤانان له رۆژئاوای كوردستانه‌وه به هانایانه‌وه چوون".
دەشڵێن" له‌و دڕنده كاریه‌دا هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیل بوونه قوربانی و شه‌نگال و ده‌ورو به‌ری و شوێنه پیرۆزه‌كانی ئێزدی وێرانكران، ده‌یان گۆڕی به كۆمه‌ڵ بوو به دوا وێستگه‌ی چاولێكنانی قوربانیانی ئێزدی و بە هه‌زاران كیژ و ژن و گه‌نج و لاویش ده‌ستبه‌سه‌ركران و كرانه كۆیله‌ی ده‌ستی داعش، له‌و كاته‌وه تائێستا كه (١٠) ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت، تائێستا برینه‌كان ساڕ‌ێژ نه‌كراون، ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌و به‌رپرس و فه‌رمانده سه‌ربازییانه‌ی پشتیانكرده خه‌ڵكی شه‌نگال دادگای نه‌كراون، له‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزدییه‌كان هیچ دادگایه‌كی تایبه‌ت دانه‌نراوه و هیچ كه‌سێك له بكه‌رانی ئه‌و تاوانه دادگای نه‌كران، هاوکات هێشتا زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار ئێزدی له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین".
ئاماژە بەوەش دەکەن، شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری وه‌ك پێویست ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام درۆنی توركی زیان به خه‌ڵكه‌كه‌و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا ٢٦٠٠ كه‌س له كچ و ژن و منداڵ بێسه‌روشوێنن و زیاتر له ٤٦ گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزدیه‌كان هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه، به هه‌زاران ئێزدی ئاواره‌ی وڵاتان و دنیا بوون، ده‌یان هه‌زار كچ و كوڕی ئێزدی بۆ هه‌تا هه‌تا له خوێندن دابڕان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی عێراقی وه‌ك پێویست له خه‌می ئه‌و ناوچه كاره‌ساتباره‌دا نیه، پڕۆژه‌كانی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاری و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه وه‌ك پێویست نین، وێڕای هه‌موو ئه‌وانه له شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێزدی به‌رده‌وام جموجۆڵ و بزاوتی رۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیاری به‌رده‌وامی هه‌یه و ئێزدییه‌كان سه‌رگه‌رمانه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو ژیان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان داوا ده‌كات دادگایەکی عادیلانه و سه‌ربه‌خۆ سازبکرێت بۆ دادگایکردنی بكه‌رانی ئه‌و جینۆسایده و هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه شه‌نگالیان جێهێشت، هەروەها هەردوو حكومه‌تی عیراق و هەرێم كار بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كانی ئێزدی بكه‌ن و به هه‌موو لایه‌ك هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی خواست و ویستی شه‌نگالیه‌كان ئازادبن له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت چۆن بژین.
ئەوەشیان خستەڕوو، ئەرکی دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمە، ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا و درۆنی توركی له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌و ناوچه‌كه دروبخاتەوە، كه تائێستا ده‌یانكاولكاری كردوه و ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ش وێران ده‌كات كه وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ شه‌نگالیه‌كانی بونیادی ده‌نێن.
هه‌روه‌ها داوا له ڕای گشتی جیهانی و عیراقی و كوردی ده‌كه‌ن هاوسۆز و هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدیه‌كان بكه‌ونه‌وه سه‌رپێی خۆیان و بوون و ژیان و مانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.