تەرمی سێ لەو کۆچبەرانەی لە ئیتاڵیا خنکان بەخاک سپێردران

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ تەرمی سێ لەو لەو کۆچبەرانەی کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەخاک سپێردران.

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی دوو لەو کۆچبەرانەی گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانى گەورەى قەزای قەڵادزێ بە خاک سپێردارن.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەو دوو کۆچبەرە هاوسەری یەکتری بوون و خاوەنی سێ منداڵن، هەروەها خەڵکی قەڵادزێ بوون، تەرمی خۆیان دۆزراوەتەوە، بەڵام تائێستا چارەنووسی منداڵەکانیان نادیارە. 

هەروەها تەرمی کۆچبەرێکی دیکە بە ناوی (هەژار مەولود) کە هەر شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی پارێزگای هەولێرەوە گەڕێندرایەوە هەرێم، بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانى ناحیەی سەرکەپکانی قەزای ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی ئەسپەردەی خاک کرا. 

درەنگانی شەوى رابردوو تەرمى (١٣) کۆچبەری کورد لە فڕۆکەخانەى هەولێرەوە گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان کە هەشت کەسیان خەڵکی باشووری هەرێمی کوردستانن و پێنجی دیکەشیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و ڕۆژی ١٧ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەلەمەکەیان بە (٦٧) سەرنشینەوە ژێر ئاوکەوت و خنکان. 



PM:12:15:03/08/2024