بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی تەندروستی سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون و ڕشانه‌وه پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پێویستە هاوڵاتییان دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانە".
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەک بۆ هاووڵاتییان بڵاوکراوەتەوە و داوا دەکرێت پێوەی پابەندبن.
ڕێنماییەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:
– تانكی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه لایه‌نی كه‌م به شه‌ش مانگ جارێك وه ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.
– پێویسته سه‌وزه‌و میوه به‌باشی بشۆرێته‌وه به مادده‌ی په‌رمه‌نگه‌ناتی پۆتاسیۆم یان به خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كی تر پاشان ئاوێكی زۆری پێدابكه.
– خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له نه‌خۆشی.
– دڵنیابه له‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه ته‌نها ئاوی به‌لوعه یان بوتڵ كراوی كارگه‌كان به‌كاربهێنه بۆ خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوی بیرت به‌كارهێنا به‌باشی بیكۆڵێنه پاشان به‌كاری بهێنه.
بەردەوام شۆردنی دەستەکان :
پێش: نان خواردن، ئاماده‌كردنی خواردن، شیرپێدانی دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی، ئاماده‌كردنی خواردن و شیر بۆ منداڵ و به‌كارهێنانی ده‌رمان .
پاش: توالیت، نان خواردن، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش، پاككردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت.
تەندروستی سلێمانی داواش لە هاووڵاتییان دەکات، له كاتی توشبوون به سكچوون و ڕشانه‌وه، شله‌مه‌نی زۆر بخۆن و سه‌ردانی نزیكترین مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی بكه‌ن.