ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە ڕێگەی کۆیە خەلەکان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ی دیکە بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند" لەسەر رێگای کۆیە – خەلەکان رووداوێکی هاتووچۆ رویداوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەیش بریندار بون".
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەو سەرنشینانەی لە ئۆتۆمبێلەکەدا بون ئەندامی یەک خێزان بون لە دهۆکەوە بەرەو شاری سلێمانی هاتون،
دەربارەی قوربانییەکان سامان نادر ئاماژەی بەوەداوە، دایک و باوکەکە گیانیان لەدەستداوە و سێ منداڵەکەش بە سەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکەی خەلەکان کراون.