بە هۆی نیگەرانی لە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل، باڵوێزخانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا داوایەکی بەپەلەیان ڕو لە هاوڵاتیانیان بڵاوکردەوە و دەڵێن "هەر جۆرێک بێت لوبنان جێبهێڵن".
بە گوێرەی ئاژانسی (فرانس پرێس)، هه‌ر یه‌ك له باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا داوایان لە هاوڵاتیانیان کردوە هه‌ر جۆره تكیتێكی فرۆكه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت بیكڕن و له لوبنان دور بكه‌ونه‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له لوبنان لە ماڵپەری فەرمی خۆێدا ڕاشیگەیاندوە" ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت لوبنان به‌جێ بێڵن، هه‌ر تكیتێك به‌رده‌سته بیكڕن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه‌ش یه‌كسه‌ر ده‌ست پێنه‌كات و فرۆكه‌كه‌كه نه‌روات یان ئه‌و رێگایه نه‌بێت كه ئه‌وان بۆی ده‌چن، هه‌ر بكرن و تكت مسۆگه‌ر بكه‌ن".
پیشتریش بە هۆی گرژییەکانی ئەو ڕۆژانەی نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل چه‌ندین گه‌شت راگیراون، به‌ڵام هێشتا بژارده‌ی گه‌شتی بازرگانی به‌رده‌سته و بیانییه‌كان ده‌توانن تكته‌كه‌ی بكرن.