مەلا بەختیار ڕایگەیاند"ئەو کوشتارەی لە سلیمانی ڕو دەدات لە ئەستۆی یەکیتییە و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌و حزبه زیانی گه‌وره ده‌كات ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ئه‌و كوشتار و حه‌رامخۆرییەی دانەنێ".
ئه‌مڕۆ شەممە مەلا بەختیار ئەندامی پیشووی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی ڕایگەیاند" یەکێتی بەرپرسیارە لەو بارودۆخە خراپەی کە سلێمانی گرتووەتەوە".
جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو کوشتارە زۆرەی لە ئێستادا لە سلێمانی دەبیندرێت لە ئەستۆی یەکێتییە.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشکرد"یه‌كێتی ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ئه‌و تاوان و كوشتن و دابڕینی زه‌وی و خواردنی حه‌رام دانەنێ، له هه‌ڵبژاردن زیانی گه‌وره ده‌كات و له دوای هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر زیانی گه‌وره ده‌كات".
وتیشی" تاوان لە سلێمانی و هەولێر دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی دەستوور لە هەرێم، یەکنەگرتنەوەی پیشمەرگە و دوو ئیدارەیی لە کوردستان.