فواد حسێن: ناوچەکە لە مەترسی جەنگدایە

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند:" چەندین نەوەی عێراق ئازاری جەنگیان چەشتووە بۆیە ئێمە دژی دەوەستینەوە".

تا دێت گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەدەستێنێت و ترس لە تێوەگلانی جەنگ وڵاتانی ناوچەکەی نیگەران کردوە، هەر لەو پەیوەندییەدا فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت"ئێمە دژی جەنگ دەوەستینەوە چونکە وڵاتەکەمان ئازاری زۆری لە جەنگ بینیوە و ئەوەش هاوڵاتیانی نیگەران کردوە".

فواد حسێن دەشڵێت" ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەی ئێستا بروات رەنگە جەنگێکی دیکە دروست ببێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

لە دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە ڕۆژی ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە تاران بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە ئیسرائیل دەکەن و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ و پیکدادان لە ناوچەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت.




AM:12:18:04/08/2024